AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٥ ٢٠:٤٥

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق:

عێراق پابەندبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران

عێراق پابەندبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆبونەوەیەدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند: عێراق پابەندبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند: عێراق پابەندبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران و حکوومەتەکەشیان رێگە نادات خاکی عێراق ببێتە ناوچەی دوژمنایەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ.

نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و غولام موحسین ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران کۆبوونەوە و گفتگوۆیان لەبارەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی تاران و بەغدا کرد.

ئاسایشی عێراق و ئێران هاوبەشە و حکومەتی عێراقیش سوورە لە جێبەجێکردنی رێیکەوتنی ئەمنی نێوان هەردو وڵات، پێویستە ئێرانیش لەبەرامبەردا پابەند بێت بە بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە.

News ID 49090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha